• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە هەموو مناڵانی جیهان پیرۆز بێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/02
جۆری بابەت: ئێران, جیهان

یەکی مانگی جۆن، بە ڕۆژی جیهانیی منداڵان دیاری کراوە و لە زۆر وڵاتان ڕێز لە منداڵان و ماف و داواکارییەکانیان دەگیرێ.
ڕۆژی ١ی جۆن ڕۆژێکی جیھانییە و تایبەتە بە توێژی منداڵ و لە زۆربەی وڵاتانی جیھان بە شێوەی جیاواز یادی دەکرێتەوە، لە ساڵی ١٩٢٥ی زایینی لە کۆنفڕانسێکی جیھانیی بۆ پاراستنی مافی منداڵان، ڕۆژی ١ی شەشی کردە ڕۆژی منداڵان، بە شێوەی فەرمیش لە ساڵی ١٩٥٠ی زایینیـەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، ڕۆژی ١ی مانگی شەش کرا بە ڕۆژی جیھانیی منداڵان و بێجگە لە چەند وڵاتێک کە ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژی منداڵان دیاری نەکردوە.
لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و لەم ڕۆژەدا ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێ و ڕێز لە مافەکانی منداڵان دەگیرێ. منداڵان وەک نەسڵی داهاتوو بایەخی تایبەتییان پێدەدرێ و ماف و داواکارییەکانیان لەبەرچاو دەگیرێ. لە زۆربەی وڵاتان خوێندن بۆ منداڵان ئیجبارییە و بە پێی یاسایە و دایک و باوک ئەرکدار دەکرێن کە منداڵەکەی بنێرێتە قوتابخانە بۆ ئەوەی لە عیلم و زانست بێبەش نەبێ. منداڵان بەشێوەیەکی دروست پەروەردە دەکرێن هەتا داهاتوویەکی ڕوونیان هەبێ و بتوانن خزمەت بە خەڵک و نیشتمانەکەیان بکەن.
لە ئێران هەروەک خەڵکی دیکەی ئاسایی منداڵانیش بەشێکن لە قوربانییانی سیستمی بەڕێوەبەریی وڵات و بە پێی ئەو سیستمە دواکەوتوانە منداڵان لە مافەکانیان بێبەشن. لە چەند پارێزگایەکی ئێران قوتابیان لە کەلاوە ڕووخاوەکاندا دەرس دەخوێنن و لە زۆر شوێنیش تا ئێستا منداڵان بەهۆی کەمتەرخەمییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە گیانیان لە دەست داوە. قوتابیانی گوندی شیناوێی ناوچەی پیرانشار لەو قوربانیانەن کە بە هۆی کەمتەرخەمییەوە لە ئاگردا سووتان. لە کوردستان لە هەر دوو حکوومەتی پاشایەتی و ئاخوندیدا گرینگییەکی ئەوتۆ بە خوێندن و مامۆستا و قوتابخانە نادرێ و منداڵان لە زۆر مافی سەرەتایی بێبەشن.
زمانی دایک یەکێک لە مافە سەرەتاییەکانی هەر منداڵێکە، بەڵام لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا خوێندن بە زمانی دایک قەدەغەیە، منداڵێکی کورد لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانە لەگەڵ زمانێکی بێگانە بەرەوڕوو دەبێ کە هیچ ئاشنایەتییەکی لەگەڵ نییە و لە یەکەم ڕۆژەوە لەگەڵ کێشەی تێنەگەیشتن بەرەوڕوو دەبێ کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێوەی پێویست گەشە نەکا. بەرنامەکانی فیلمی کارتۆن کە لە جیهاندا بە زمانی خەڵکی وڵاتان دوبلاژ و ئامادە دەکرێن، لە وڵاتی ئێمەدا منداڵانی کورد لەو مافەش بێبەشن و تام و چێژی پێویست لە بەرنامەکان وەرناگرن.
کێشەیەکی دیکەی منداڵان لە ئێران کێشەی نەبوونییە کە زۆر لە منداڵان بە هۆی برسییەتی و هەژاری ناچارن ڕوو لە بازاڕی کار بکەن. لەگەڵ ئەوەی کە بە پێی یاساکانی پاراستنیی مافی منداڵان منداڵ نابێ تا پازدە ساڵی کار بکا، بەڵام لە ئێران بەشێکی بەرچاو لە منداڵان لە خوێندن بێبەشن و خەریکیی کارکردنن کە ئەوەش سەرەڕای بێبەشبوونیان لە قوتابخانە لەگەڵ کۆمەڵە گرفتێکی گەورە بەرەو ڕوو دەبنەوە و تووشی چارەنووسێکی ڕەش و نادیار دەبن.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist