به بڕیاری وه‌زیری وزه زۆر له پڕپژه‌ی به‌نداوه‌کان له ئێران ڕاگیران. وه‌زیری وزه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاماژه به بارودۆخی “قه‌یرانی ئاو ” له ئێران ده‌ڵێ زۆر له‌و به‌نداوانه بایه‌خی دروستبوونیان نه‌ماوه، بۆیه دروستکردنیان ڕاده‌گیرێن.
حه‌مید چیت‌چیان ڕۆژی دووشه‌ممه، ٦ ی ڕه‌زبه‌ر گوتی وه‌زاره‌تی وزه له دوو ساڵی رابردوودا پێداچوونه‌وه‌ی به پڕۆژه‌کانی به‌نداولێدان له وڵات‌دا کردوه، هۆکاری پشتی ئه‌و بڕیاره‌ش پێکهاتنیئاڵوگۆڕ له بارودۆخی ئاویی وڵات بووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ١٥ ساڵ له‌وه پێش لێکدانه‌وه‌کان بۆ لێدانی به‌نداوێک له شوێنێک جۆرێک بووه‌و ئه‌و کاته بڕیارێکی گونجاو بووه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی وشکه‌ساڵی‌و گۆڕانکاریی که‌ش‌و هه‌واو زۆر به‌کارهێنانی ئاو چیدی ئه‌و به‌ندامانه که‌لکیان نییه.
کارناسانی وزه‌و ژینگه ده‌ڵێن وشکه‌ساڵی‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی ناکارامه‌ی ئاو له ئێران به تایبه‌ت له که‌رتی کشتوکاڵ له ساڵانی رابردوودا وشکبوونی ده‌یان گۆل‌و تاڵاوی لێ که‌وتۆته‌وه که یه‌ک له‌و خه‌ساره گه‌ورانه وشکبوونی گۆلی ورمێ‌یه.
ئێران له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا‌و به‌تایبه‌ت دوای شه‌ڕی عێڕاق بوو به یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین به‌نداو لێده‌ده‌ن. به‌پێی ئاماری شیرکه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌رچاوه‌کانی ئاو له ئێران له ئێستادا ٦٤٧ به‌نداو له ئێران که‌لکیان لێ وه‌رده‌گیرێ، کار له‌سه‌ر ١٤٦ به‌نداوی نوێ به‌رده‌وامه‌و خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ش بۆ لێدانی 537 به‌نداوی دیکه ده‌کرێ.