باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێ دروشمی “مه‌رگ بۆ ئه‌مریکا” بۆ ئێران نه‌بۆته ئه‌منیه‌ت بۆ ئه‌و وڵاته‌و، نه نان‌و ئاو بۆ خه‌ڵکی ئێران.
باراک ئۆباما له وتاری وڵاته‌که‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا باسی ئه‌وه‌ی کرد که ده‌بێ له‌وه تێبگه‌یه‌ن ئه‌مریکا به ته‌نیا ناتوانێ هه‌موو کێشه‌کانی دنیا چاره‌سه‌ر بکا، بۆیه‌ش له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه‌دا هاوکاریی ئێران‌و رووسیه ده‌کا.
ئۆباما له قسه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش که دوای ئه‌وه هه‌مووه کوشتاره‌ی سووریه‌و ئاواره‌بوونی به میلیۆن که‌سی ئه‌و وڵاته ناکرێ چاوه‌روانی ئه‌وه بین دۆخه‌که بۆ ڕابردوو بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌شار ئه‌سه‌دیش له کورسیی ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ شه‌ڕی نێوخۆیی ڕووسیه گوتی ئه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د بوو که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌بیستو ڕێگای توند‌و تیژی گرته‌به‌رو دۆخه‌که‌ی گه‌یاندۆته ئێستاکه.
به‌شێکی دیکه له قسه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا باس له ئێران بوو. ئه‌و له قسه‌کانیدا نموونه‌یه‌ک له بڕیاره‌کانی یه‌که‌م ساڵی سه‌رۆک کۆماریی خۆی هێنایه‌وه که گوتبووی دهبێبه هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووبێ به‌رنامه ئه‌تومییه‌که‌ی ئێران پێشی پێبگیرێو سنووردار بکرێ، گه‌مارۆکانیش ڕێگا چاره‌یه‌کن. ئه‌و گوتی ئێمه له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتین.
باراک ئۆباما ئه‌وه‌شی گوتی که دوپاتکردنه‌وه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی ” مه‌رگ بۆ ئه‌مریکا” بۆ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته نه هه‌لی کار ده‌خوڵقێنێ، نه ئه‌منیه‌تیان بۆ دابین ده‌کاو نه بۆ ئه‌وان ده‌بێته نان‌و ئاو. ئه‌و که له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا ڕاوێژی ده‌می ڕه‌خنه‌گرانه بوو، باسی له پشتیوانییه‌کانی ئێران له گڕووپه تێرۆریستییه‌کانی ناوچه کرد‌و گوتی ئه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی مهزههبیو نه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاتانه‌دا په‌ره‌ی پێبدرێ.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ناوی ئێران بێنێ، ئه‌وه‌ی گوت ئێوه له وڵاته‌که‌تاندا ده‌توانن چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی بگرن‌و له زیندانیان باوێن، به‌ڵام ناتوانن ئامانج‌و هیواکانیان بگۆڕن.