عه‌لیره‌زا جه‌زینی، قایمقامی ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ده‌ڵێ له ساڵدا ٨٠ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی له‌لایه‌ن توشبووانه‌وه به‌کار ده‌هێندرێ.
وه‌ک ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم باسی ده‌کا ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ٣٠٠ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌و پێیه‌ش چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی لێ بڵاو بۆته‌وه.
عه‌لیره‌زا جه‌زینی ده‌ڵێ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٣ میلیۆن حه‌بی هۆشبه‌ری ڕه‌وان‌گه‌ردان له قاچاغچییه‌کان گیراوه‌و زیاتر له ١٠٠ کارگای دروستکردنی شیشه له‌نێو براون‌و زیاتر له یه‌ک تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و به ئاماژه به زۆربوونی ژماره‌ی مردن له نێو ژنانی موعتاد له ئێران به‌هۆی زێده‌ڕۆیی له به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا گوتی: ته‌نیا سه‌دی ٢٠ ی موعتاده‌کان له ئێران دتوانن واز له ئیعتیاد بێنن‌و هیچ به‌رنامه‌و چاره‌سه‌رێکی ده‌رمانی بۆ توشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه له ئێران نییه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا محه‌مه‌د باقر قالیباف، شاره‌داری تاران‌و غوڵامڕه‌زا ئه‌نسار، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی به‌رنامه‌و بودجه‌ی شوڕای شاری تاران له دوو ڕاده‌ربڕینی جیاجیادا ده‌ڵێن به سیاسه‌تی بگره‌و به‌رده‌و کۆکردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی موعتاده‌کان ناکرێ کێشه‌ی ئێعتیاد له ئێران چاره‌سه‌ر بکرێ.
ئه‌وان وه‌ک دوو کاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی ڕێژیم نایشارنه‌وه که سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێعتیاد‌و به‌ره‌وڕووبه‌وونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ٣٠ ساڵی ڕابردوودا شکستی خواردوه.
ئه‌گه‌رچی ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی ئێران هه‌میشه گومانیان له‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئامارانه ده‌ڵێن له نێوان ٢ میلیۆن تا ٤ میلیۆن که‌س له ئێران گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، ته‌مه‌نی توشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ خوار ١٤ ساڵ دابه‌زیوه و سه‌دی 2ی قوتابیان و سه‌دی ٤ی خوێندکارانی ئێران ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون. کچان و ژنانیش له‌و به‌ڵا بێ ئامانه به‌ری نه‌بوون و له ئێستادا سه‌دی ١٠ ی حه‌شیمه‌تی توشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران پێک دێنن. هه‌روه‌ها سه‌دی ٨٠ ی ئێعدامه‌کان له ئێران پێوه‌ندییان به تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه‌و زۆرترین زیندانییه‌کانی وڵاتیش له‌و پێوه‌ندییه‌دا گیراون.