له دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی کاربه‌دستانی پایه‌به‌رزی ئێران‌و تورکیه‌دا جارێکی دیکه‌ش دوولایه‌ن دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕینی سنوورکانی جوغرافییله وڵاتانی دراوسێ‌و سه‌ر‌به‌خۆیی‌و جیابوونه‌وه نه‌ته‌وه سه‌ر‌به‌خۆیی‌خوازه‌کان راگه‌یاند.
حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه له په‌راوێزی کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ڕایگه‌یاند که ئێران‌و تورکیه له زۆر پرس‌و بابه‌تی ناوچه‌یی‌و جیهانی‌دا وه‌ک یه‌ک بیر ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌بێ پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌وه زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێ.
ئه‌وان هاوڕا بوون که سنووری وڵاتانی ناوچه ده‌بێ وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه، چونکی له ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕ له سنووره‌کاندا کێشه‌و قه‌یرانی نوێ له ناوچه‌که‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئیدیعای کردوه ئێران‌و تورکیه له خه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی‌وه ێمنایه‌تی بۆ ناوچه‌که‌دان‌و دابینبوونی ئه‌منیه‌تی وڵاتانی دراوسێ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانیان زۆر بۆ گرینگه.
سه‌رۆ وه‌زیرانی تورکیه‌ش له‌و دیداره‌دا وێڕای به ئاماژه به ڕکه‌به‌ریی توندی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتووی پاڕلمانی ئه‌و وڵاته گوتی، پێوه‌ندیی نێوان ئێران‌و تورکیه له سه‌رووی پرسه ڕۆژه‌ڤه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌یه.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی له رێککه‌وتنی ئه‌تومیی ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ گوتی: هیوادارم ئه‌و ڕێککه‌وتنه ئاسۆیه‌کی ڕوون‌و نوێ له به‌رده‌م په‌ره‌پێدان به ئابووریی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بکاته‌وه، چونکی ئامانجی تورکیه گه‌یشتن به بازرگانییه‌کی 30 میلیارد دۆلاریی نێوان دوو وڵاته.