سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زێنه‌ب جه‌لالیان، کچه زیندانیی سیاسیی کورد نه‌خۆشه‌و له بارودۆخێکی سه‌ختدا به‌سه‌ر ده‌با، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ویان له مافی چاوپێکه‌وتنی حه‌وتووانه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بێبه‌ش کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه دراوه‌و کاربه‌ده‌ستانی زیندانیش له‌سه‌ر زێنه‌ب جه‌لالیان جێبه‌جێی ده‌که‌ن، ئه‌ویش له حاڵێکدا ناوبراو له ماوه‌ی 8 ساڵ به‌ندکرانیدا ته‌نانه‌ت ڕۆژێک مه‌ره‌خه‌سیی نهدراوهتێو هه‌روه‌ها بینایی چاوه‌کانی له ده‌ست داوه.
پزیشکانی زیندان ده‌ڵێن بێتوو نه‌شته‌گه‌ریی چاوی بۆ نه‌کرێ، ئه‌گه‌ری کوێربوونی له‌سه‌ره؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جار داوای پێڕاگه‌یشتنی کردوه، که‌چی داواکه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان‌و ده‌زگای قه‌زاییه‌وه پشتگوێ خراوه.
زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ٨٦لهلایهن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشانه‌وه ده‌سبه‌سه‌رو، به‌تۆمه‌تی ئهندامهتیو هاوکاریکردنی حیزبه کوردییه‌کان له دادگای شۆڕشدا دادگایی کرا. ئه‌و سه‌ره‌تا حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا که دواتر زاره‌کی پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه حوکمه‌که‌ی بۆ زیندانی تاهه‌تایی داشکاوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌شیان بۆ پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه. زێنه‌ب جه‌لالیان له ماوه‌ی ئه‌و ٨ ساڵه‌دا که له زیندانه، تاقه ڕۆژێکیش مه‌ره‌خه‌سی نه‌دراوه‌تێ.
ئه‌م گیراوه سیاسییه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا زۆر به توندی كه‌وتۆته ژێر فشاری جهستهییو ڕووحیه‌وه و تا ئێستاش چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له بابه‌ت بارودۆخی ناله‌باری خۆی مانی له خواردن گرتووه.