کوژرانی عەبدوڵلا دادوەند، یەکێک لە مۆرە خۆشخزمەتەکانی رێژیم لە بۆکان بووە هۆی شادیو پێخۆشبوونی خەڵکی ئەو شارە.
عەبدوڵڵا دادوەند کە هەموو تەمەنی خۆشخزمەتی بە ڕێژیمو ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم کردبوو، سەعات ١٠ ی شەوێ لە سەیرانگای بەردەڕەش لە شاری بۆکان درایە بەر دەسرێژو، بە سزای خۆشخزمەتییەکانی خۆی گەیشت. لەو ڕووداوەدا هاوڕێیەکی عەبدوڵلاش کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵی بووە، گوللەی بەرکەوتوەو بریندار بووە.
سیخوڕی بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەرو تێوەگلاندنی لاوان لە زەلکاوی ئێعتیادو ئەزیەتو ئازاری بنەماڵەی پێشمەرگەو چالاکانی سیاسی بەشێک لە کارە دزێوەکانی عەبدوڵا دادوەندو خۆشخزمەتیەکانی ناوبراو بە ڕێژیم بوو، هەر بۆیەش کوژرانو بەسزاگەیاندنی ئەو مۆرە بەدناوەی ڕێژیم بووەتە هۆی شادیو خۆشحاڵیی خەڵک.