ڕەخنەکانی “حەبیبوڵا سەیاری” جێگری سەرۆکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سپای پاسداران و دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم، تەنیا ماوەیەکی کورت لەسەر ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئیرنا مایەوە، پاشان سڕیانەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕادیۆ “فەردا” پاش ئەوەیکە ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، ڤیدیۆیەکی حەبیبوڵا سەیاری جێگری سەرۆکی ئەرتەشی ڕێژیم کە ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی سپای پاسداران و دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم گرت و بە تایبەت لە ڕووداوی “کەنارەک” کە ڕووداوەکەیان بە هەڵەی ئەرتەش خوێندەوە گوتی: “بەداخەوە ئەرتەش لە هیچ بازنەیەکدا نییە و سپای پاسداران هەموو جومگە ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و سەربازییەکانی وڵاتی قۆرخ کردوە و ئەمە کارێکی هەڵەیە و نابێ هێزێکی سەربازی تێکەڵی کاروباری سیاسی و ئابووری بێ”.
جێی ئاماژەیە کە پاش ماوەیەکی زۆرکەم هەواڵدەریی ئیرنا ڤیدیۆکەی لەسەر ماڵپەڕەکەی سڕییەوە.