فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی ئیسڕائیل بۆ جارێکیتر هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سپای قودس لە سووریە و کۆمەڵێک چەکدار کوژران و بریندار بوون.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆسەر هێزێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە پێنج کەس لەو چەکدارانە کوژراون و دەیان کەس بریندار بوون و ٣ ماشینی سپای قودس تێکشکێندران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئەلعەرەبییە”، ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردۆتە سەرکاروانێکی هێزەکانی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە عێراقەوە بەرەو سووریە بەڕێوەبوون کە لەو هێرشەدا پێنج کەس کوژران و و دەیان برینداری لێکەوتەوە و ٣ ماشینی ئەو هێزانەش بەتەواوی تێکشکێندران.
شایانی باسە کە ڕووسیە چرای سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵ کردوە بۆ لێدانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە و پاش سەدان هێرشی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی لەو وڵاتە ئەو ڕێژیمە تا ئێستاش نەیوێراوە وڵامێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە و بێجگە لە هەڕەشە کارێکی لەدەست نەهاتوە.












