ئێران گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ ڕووسیه ئیمزا کردوه‌و به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته بایی ٢١ میلیارد دۆلاری فڕۆکه‌و که‌ره‌سته‌ی ماهواره له‌و وڵاته کڕیوه.
ئه‌و گرێبه‌سته کڕینی که‌ره‌سته‌و تێکنۆلۆژیی ماهواره‌و هه‌روه‌ها کڕینی فڕۆکه‌ی مسافیرههڵگری سۆخۆ ١٠٠ ی له خۆی گرتوه.
کارناسانی سه‌نعه‌تی فڕۆکه‌وانیی ئێران‌و ڕۆژاوا ده‌ڵێن ئێران له ماوه‌ی ١٠ ساڵی داهاتوودا پێویستیی به ٤٠٠ فڕۆکه‌ی مسافیرههڵگر ده‌بێ که ٢٠ میلیارد دۆلاری تێدهچێو ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکی گونجاوه بۆ شیرکه‌ته زه‌به‌لاحه‌کانی فڕۆکه‌سازیی جیهان وه‌ک “بوئینگ”و “ئایرباس”ه که پێداویستییه‌کانی ئێران بقۆزنه‌وه‌و دابینی بکه‌ن.
شایانی باسه ئێران به‌هۆی گه‌مارۆ جیهانییهکانو قه‌یرانی ئابووری تا ئێستا توانای نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ناوگانی ئاسمانیی خۆی نه‌بوه‌و به ناچار که‌لک له فڕۆکه کۆن‌و په‌ککه‌وتووه‌کانی ڕووسی وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ش وایکردوه هه‌ر چه‌ند مانگ جارێک ڕووداوێکی نه‌خوازراوی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆکه له ئێران ڕوو بدا.