وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا له واشنگتۆن گوتی به‌شار ئه‌سه‌د ناتوانێ بۆ هه‌میشه سه‌رۆک کۆمار‌و له ده‌سه‌ڵاتدا بێ، ئه‌گه‌رچی له ئێستادا ئه‌وه‌ی گرینگه چۆنیه‌تیی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له سووریه.
لۆران فابیوس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگری کرد که بۆچوونی ئه‌و هه‌ر هه‌مان بۆچوونی وڵاتانی دیکه‌ی ئورووپایه، به‌و حاڵه‌ش ئه‌و کشانه‌وه‌و لادانی به‌شار ئه‌سه‌دی به پێشمه‌رج، یان هه‌نگاوی یه‌که‌می کۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوخۆیی‌و قه‌یرانی سووریه نازانێ.
لۆران فابیوس له قسه‌کانیدا جارێکی دیکه‌ش داوای پێکهاتنی هاوپه‌یمانییه‌کی نیشتمانی له سووریه‌ی کرد که به‌به‌شداریی چه‌ند لایه‌نێکی نێو ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دو دژبه‌رانی ئه‌و بێ، ئه‌و دژبه‌رانه‌ی که له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه کاری تێرۆریستییان نه‌کردوه. ئه‌و پێداگری کرد که پێشمه‌رجی دانوستان له‌سه‌ر سووریه ناتوانێ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بێ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه به‌شاری ئه‌سه‌دی به‌وه تاوانبار کرد که هۆکاری سه‌دا ٨٠ ی وێرانی‌و کوشتاره‌کان له سووریه‌و قه‌یرانی مرۆیی ئێستا له‌و وڵاته‌یه.
شایانی باسه کهقوڵبوونهوهی قه‌یرانی په‌ناخوازان له ئورووپا‌و تۆخبوونه‌وه‌ی حزووری ڕووسیه له سووریه هه‌ڵویستی وڵاتانی ڕۆژاوای له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د گۆڕیوه. وڵاتانی بریتانیا، فه‌رانسه، ئاڵمان‌و ئه‌مریکا له ئێستادا زیاتر پێداگری له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له سووریه دهکهنو ئاماده‌ن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاتی لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌رمیی زیاتر بنوێنن