• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی سمینارێکی سیاسی -تەشکیلاتی بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتانی ئامریکا، کانادا و ئوستراڵیا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/31
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتانی ئەمریکا، کانادا و ئوستراڵیا، لە ڕێگای ئینتەرنێت و بە شێوەی ئانلاین بە بەشداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری دەرەوەی وڵات و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب، کۆبوونەوەیەکی سیاسی تەشکیلاتییان بۆ بەڕێز “خالید عەزیزی”، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهێنا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە لە لایەن بەڕێز”سەلاح پورئەسەد”، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ئوستراڵیا بەخێرھاتنی بەڕێز “خالید عەزیزی” سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا و ڕیزبەندی بەرنامەکەی پێشکەش کرد، پاشان کاک “خالیدی عەزیزی” سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارەکەی دەست پێ‌کرد.

بەڕێزیان لە دەسپێکی وتارەکەیدا باسی لە دۆخی نالەباری کۆماری ئیسلامی و ئەو قەیرانانە کرد کە لە ئەنجامی پەتای کۆڕۆنا و گەمارۆی ئابووری هاتۆتە ئاراوە کە ڕەنگە بە زوویی بەرۆکی کۆماری ئیسلامی بەر نەدەن. ھەر بۆیەشە پێویستە حیزبی دێموکرات لە ھەموو کات زیاتر  ئامادەیی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پێشھاتەکاندا ھەبێ و بە خەباتێکی ھەمەجۆر کە خەڵک خۆی تێدا ببینێتەوە ئەو مەیدانە بەرینتر بکرێ.

سەبارەت بە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزب گوتی ھیوادارم ڕێبەری ھەردوو لای دێموکرات لەژێر ڕووناکایی خەسارناسییەکی خۆماڵی و بەرچاوڕوونیەکی بەرپرسانە و جیددی، بۆ داھاتووی دێموکراتێکی یەکگرتوو دروست بکەین، کە ھی ھەموومان بێت و ھیچ لامان تێیدا زەرەرمەند نەبین و وڵامدەری خەبات و تێکۆشان و چاوەڕوانییەکانی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بێت. ئێمە دەبێ بەو پێناسەیە گرینگی زەروورەتی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان دەستنیشان بکەین. ئەو پرۆسەیەش بە ھەست بە بەرپرسایەتی ڕێبەری و بەشداریی سەرجەم ئەندامانی ھەردوو لایەنی دێموکرات بە ئەنجام دەگا. ئێمە لە ڕابردوودا نە تەنیا کۆتاییمان نە کردوە، بەڵکوو زۆریش جییدی بووین لەمەو بەدواش کۆتایی ناکەین. ھیوادارم لایەکەی دیکەی دێموکراتیش ھەر بەو جیدییەتە کار بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزە بکەن. دواتر بەڕێز عەزیزی باسی لە پێوەندی زیاتر لەگەڵ کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ ناساندنی خەباتی گەلی کورد کرد و هەروەها  لە درێژەی باسەکەدا باسی لە چۆنییەتی کەلک وەرگرتن لە سوشیال میدیا کرد.

لە کۆتایی باسەکەیدا بەڕێزیان باسی لە گرینگی ھاوکاری و ھاوخەباتی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و حیزبە ئێرانییەکان بۆ بەربەرەکانی ھەمەلایانە لە دژی کۆماری ئیسلامی کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو سمینارەدا کاک “سمایل شەڕەفی”، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی گشتیی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب، باسێکی لەسەر خەباتی مەدەنی و بەرهەمەکانی ئەو خەباتە لە چەند ساڵی ڕابردوودا و ڕۆڵ و پێگەی حیزب و گرینگی ئەو خەباتە جەماوەرییە لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێشکەش کرد، کە یەکێک لە نموونەکانی ئەو خەباتە جەماوەرییە یارمەتیدانی کۆمەڵانی خەڵکی کورد  بوو لە کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان و ناوچەکانی دەورووبەری کە لە ماوەیەکی کەم‌دا خەڵکی دڵسۆزی کوردستان بە هانای خوشک و برا لێقەوماوەکانیانەوە چوون  و بە هەموو تواناوە یارمەتییان پێ گەیاندن.

لە بەشێکی دیکەی ئەو سمینارەدا کاک “حەمەڕەسوڵ کەریمی” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی تەشکیلات لە دەرەوەی وڵات باسێکی تەشکیلاتی پێشکەش کرد و بە گرینگییەوە باسی لە ئەرکی ئەندامانی حیزب لە پاراستنی یەکگرتوویی تەشکیلات و سیاسەتەکانی حیزب کرد.

دواتر کاک “مادیح ئەحمەدی” ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات لەو سمینارەدا وێڕای وڵامدانەوەی ئەو پرسیار و سەرنجانەی ئاڕاستەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی دەرەوەی وڵات کرا، باسێکی لەسەر گرینگیی  پاراستن و ڕێز گرتن لە دۆستایەتی و پێوەندی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد و هەروەها بە گرینگییەوە باسی لە هەوڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ یەکگرتنەوەی هەر دوو لایەنی دێموکرات کرد.

لە بەشی کۆتایی سمینارەکەدا دەرفەت درا بە ئەندامانی بەشداربووی حیزب کە پرسیار، ڕەخنە و داواکارییەکانی خۆیان سەبارت بە ڕووداو و سیاسەتەکانی حیزب و هەوڵی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بێننە بەر باس و لە لایەن بەڕێزیانەوە وڵامیان درایەوە.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist