حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له ئێرانییه‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا کۆبۆه‌و له‌و کۆبوونه‌ویه‌دا به‌رگری له رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تومیی نێوان ئێران‌و زلهێزه‌کانی جیهان کرد. ئه‌و هه‌روه‌ها پێداگریی له‌سه‌ر پێویستیی زۆری ئێران به سه‌رمایه‌دانان‌و کاری وه‌به‌رهێنان کرد.
حه‌سه‌ن ڕوحانی گوتی وڵاته‌که‌ی بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌و ئاستی هه‌ڵدانی جێی په‌سند پێویستیی به ١٥٠ میلیارد دۆلار سه‌رمایه‌دانان له ساڵ دایه. ئه‌و له‌و دانیشتنه‌دا هاته سه‌ر باسی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تومی‌و گوتی یه‌کیه‌تیی خه‌ڵک له نێوخۆی ئێران‌و ئیڕاده‌ی سیاسیی وڵاته زلهێزه‌کان، ئه‌وانه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران بوون، بوونه هۆکاری سه‌رکه‌وتنی وتووێژ‌و دانوستانی ئه‌تومی.
وه‌ک سه‌رکۆماری ئێران گوتی ئیڕاده‌ی سیاسیی وڵاتانی ١+٥ زۆر گرینگ بوو، چونکی شکستی دانوستانه‌کان به‌مانای له‌کیس‌چوونی ده‌رفه‌ته‌کان‌و شکست بۆ هه‌موو لایه‌ک بوو.
شایانی باسه حه‌سه‌ن ڕوحانی‌و هه‌یئه‌تی هاوڕێی بۆ به‌شداری له حه‌فتاهه‌مین کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌و هه‌روه‌ها دیدار له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ میدیاکانی ئه‌مریکا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان کردوه.