لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری “میناب” لە پارێزگای “هۆرمۆزگان” بۆسەر ماشینێکی گواستنەوەی زیندانییەکان چەند زیندانی بەدەستی کەسانی نەناسراو ئازاد کران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی شەممە، ١٠ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، چەند کەسی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ماشینێکی زیندانی شاری میناب کە زیندانییەکانی لە دادگای ئەو شارەوە دەگواستەوە بۆ زیندانی میناب و دوای ڕاگرتنی ماشینەکە زیندانییەکانیان ئازادکرد و لە شوێنەکە دوورکەوتنەوە.
شایانی باسە کە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەوە نەداوە و هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامیش بێدەنگییان هەڵبژاردوە.
جێگای ئاماژەیە کە بە پێی هەواڵی ئەو هەواڵدەرییانە و لە زاری خەڵکی ناوچەکەوە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی لە پارێزگاکانی هۆرمۆزگان و سیستان و بەلووچستان بە هیوای دەسبەسەرکردنی زیندانییەکان و هێرشبەرەکان هەموو ڕێگاکانیان کۆنترۆڵ کردوە.