لاوێکی خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە تۆمه‌تی هاوکاریکردنی هێزە کوردییەکانی بەرهەڵستکاری ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کرا.
شێرزاد ئه‌مینزاده، لاوێکی خەڵکی “بێتووش”ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت که ماوه‌یه‌ک بوو بێسه‌روشوێن بوو، زانراوه که له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌رده‌شته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردکاناڵ ناوبراو ئه‌وه دووهەم جارە له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌سبه‌سه‌ر دهکرێو تا ئێستاش بنه‌ماڵه‌ی نه‌یانتوانیوه چاویان پێی بکه‌وێ.