لە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی چەند چالاکییەکی شاخەوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوون.
– چالاکیی شاخەوانی گروپی شاخەوانی “هەڵۆی سەقز” بۆکێوی بەردووپەرێشانی قووڕوێ.
– چالاکیی شاخەوانی گروپی شاخەوانی “تەوار” و “قەرەقای سەقز” بۆ کێوی سوڵتان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی MS.
– بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی سەید “ڕەحیم بەدوی” باوکی ژینگە پارێزی بۆکان لە چیای تەرەغە لە لایەن :یانەی شاخەوانی و بەردەوانی ئەورازی بۆکان، گروپی ژینگە پارێزانی بۆکان، ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان و گروپی کەژوانی “پاژین”ی بانە.
– بەڕێوەچوونی چالاکی شاخەوانی لێژنەی شاخەوانانی”هێلانەداڵ”ی مەریوان بۆشاخی کوڕەی میانە.
– تیمی ٣٥ کەسی گروپی شاخەوانی “گیاڕەنگی سەردەشت” لە نستان بەرە و سەرچاوی “بۆڵژی” و هەوارگەی مەیدان چۆغە و بەرزایی کەپری.
-چالاکیی شاخەوانی گروپی شاخەوانی “چل چەمە”ی دیواندەرە بۆ کێوی مزگەوە و میرزا.
– چالاکیی شاخەوانی باشگای شاخەوانی “ئاراز”ی مەهاباد بۆ کێوی “ڕندۆڵە”ی شنۆ.
– چالاکیی شاخەوانی باشگای شاخەوانانی ئیلام بۆ کێوی “بڵ”.
– چالاکیی شاخەوانی باشگای شاخەوانی “جەمشید”ی ئیلام بۆ ناوچەی “سەرابلە”.
– گەشتی گروپی شاخەوانی هەڵۆ بۆ بەرزاییەکانی “کانی زەرد”ی ترکەش.