دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی، ٩ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، پوورە “دولبەر محەممەدی” دایکی شەهید “جەماڵ محەممەدی” ناسراو بە “جەماڵ قامیشەیی” لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
“جەماڵ محەممەدی” کوڕی پوورە دولبەر پێشمەرگەیەکی چاونەترس و قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، لە هێزەکانی گیاڕەنگ و زمزیران بەوپەڕی فیداکارییەوە خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی کرد و لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لەشەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ دوژمن لە جبەڕەندی ناوچەی ڕەبەت شەهید بوو.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی پوورە دولبەر و خزم وکەسوکاری و خەڵکی شاری بانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.