سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کانی کاتالۆنیای ئیسپانیا له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کانی کاتالۆنیادا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان وه‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕه‌سمیی کاتا‌لۆنیا حیزبه‌کانی لایه‌نگری سهربهخۆییو جیابوونه‌وه له ئیسپانیا توانییان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا زۆرایه‌تیی ڕه‌های ده‌نگه‌کان ببه‌نه‌وه. به‌مجۆره‌ش هاوپه‌یمانیی حیزبه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کان به وه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی پاڕلمان کۆنتڕۆڵی خولی داهاتووی پاڕلمانی ناوچه‌یی کاتا‌لۆنیا ده‌که‌ن.
کارناسانی سیاسی ده‌ڵێن دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی کاتا‌لۆنیا له ئیسپانیا ده‌چێته قۆناغێکی دیکه، به‌ڵام گه‌یشتن به دوائاکام که به ڕه‌سمی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه، هه‌ر نه‌بێ ١٨ مانگ ده‌کێشێ.
به‌پێی ئاماره‌کان ئاستی به‌شداریی دانیشتووانی کاتا‌لۆنیا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌دی ٦٣و سه‌دی 7 زیاتر له به‌شدارییان له هه‌لبژاردنه‌کانی ساڵی ٢٠١٢ دا بووه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه له خەونی کاتالۆنییەکان بۆسەربەخۆیی لە دوو راپرسی ناره‌سمیی ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠دا تۆختر بوویه‌وه، له‌و دوو راپرسییه‌دا سه‌دی ٩٠ ی کاتالۆنییەکان دەنگیان به سەربەخۆیی هەرێمەکەیان دا.
شایانی باسه ئابووری کاتا‌لۆنیا بەهێزهو لە پیشەسازیو گەشتوگوزارو کشتوکاڵ‌و بازرگانیدا زۆر پێش ئیسپانیا کهوتوونو کۆی بەرهەمی نەتەوەیی ساڵانەی کاتا‌لۆنیا ٢٠٠ میلیارد یۆرۆیەو داهاتی ساڵانەی هەر تاکێکی کاتالۆنیی نیزیک به ١٠٠ هەزار یۆرۆیە.