دوو ئامۆزای خەڵکی شاری شنۆ لە بەنداوی بۆکاندا خنکان.
بە پێی هەواڵی “چاونیوز”، ڕۆژێ پێنجشەممە، ٨ی جۆزەردانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی شنۆ، بە ناوەکانی ” ڕەحمان شکاک” و “بنیامین شکاک”، کە بۆ گەشت و سەیران چووبوونە بەنداوی بۆکان، لە کاتی مەلەکردندا خنکان.
جێی ئاماژەیە ئەو دوو ئامۆزایە، بۆ ڕزگارکردنی کچێکی مێرمنداڵ کە کەوتبووە ڕووباری “زەڕینە”ی بۆکان، گیانیان لەدەستداوە.
شایانی باسە، ساڵانە لەم وەرزەدا خەڵکێکی زۆر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوو دەکەنە ئەو شوێنانە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئیمکانات و پێڕانەگەیشتن بەو شوێنانەو ڕێوشوێنەکانی پاراستنی گیانی خەڵک، خەڵکێکی زۆر گیان لەدەست دەدەن. جێی ئاماژەیە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تاڤگەی شڵماشی سەردشت کەسێکی تر کە بۆ گەشت چووبووە ئەوێ گیانی لەدەست داوە.