“حەیدەرعەباس زادە”، فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای خوزستان ڕایگەیاندوە، لە شاری “ماهشەهر” ١٤ کەسیان بە تۆمەتی تەجزیەتەلەبی و ئەندامەتی لە هێزەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر کردوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکانی خوزستان، ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ماهشەهر، ١٤ کەسیان بە تۆمەتی دژایەتی ڕێژیم و تێکدانی ئاسایشی گشتیی و هەوڵ بۆ جیاکردنەوەی خوزستان لە ئێران و پارچەکردنی ئێران و هەروەها ئەندامەتیی لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی لەو پارێزگایە و ناردنی هەواڵ و زانیاری بۆ دەرەوەی وڵات و هەڵدانی ئاڵای “ئەل ئەهوازییوون” دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کردوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو هەمیشە بە بی ئەوەیکە تاوانی کەسێک بسەلمێنێ و دادگایی بکرێ تاوانباری دەکا و تۆمەتیی جیاجیای دەداتە پاڵ.
جێگای ئاماژەیە عەباس زادە هیچ ئاماژەیەکی بە ناوی ئەو ١٤ کەسە نەکردوە و تەنیا ئاماژەی بە ژمارە و تاوانەکانیان کردوە.