کەژوان ئازادیان خوێندکاری کورد ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، “کەژوان ئازادیان” خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی مەریوان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ئەو خوێندکارە کوردە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم” دەسبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە ١ی جۆزەردانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
جێی ئاماژەیە ناوبراو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەم حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ٢ مانگ زیندانی تەعزیری گۆڕدرا.