کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارییەکانی ڕێژیم کوژرا.
بەپێێ هەواڵی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی “کەماڵ گۆڵێ” خەڵکی ئاوایی “گۆڵێ”ی سەر بە ڕەبەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم ناوەندە کەماڵ تاقانەی ماڵێ بووە و لە ڕووی ناچاری ڕووی کردبووە سەر سنوورەکان و بۆ بژیوی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی کۆڵبەری دەکرد. کەماڵ گۆڵێ، خێزاندارە و کچێکی هەیە.
شایانی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژماریەکی زۆر لە کۆڵبەران دروانەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کوژراون و برینداربوون، بە جۆرێک کوشتنی کۆڵبەران بووەتە دیاردەیەک و ئەرکی ڕۆژانەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.