کۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێترۆشیمیی مه‌هاباد دوای ١١ ساڵ بڕیار بوو له خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا به ڕه‌سمی ده‌ستبه‌کار بکا، به‌ڵام دیسانه‌که‌ش دواکه‌وت.
کۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێترۆشیمیی مه‌هاباد ساڵی ٨٣ و له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی خاته‌میدا بڕیاری دروستکردنی دراو بڕیار درا که له ماوه‌ی سێ ساڵدا ده‌ستبه‌کار بێ، به‌ڵام دوای هاتنه‌سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد به ته‌واوی پشتگوێ خرا. ئه‌و پڕۆژه‌یه دواجار قه‌رار بوو ساڵی ٩٢ ده‌ستبه‌کار بێ، به‌ڵام پاره‌که‌ش گوزه‌راو بڕیار درا ئه‌مساڵ له خه‌رماناندا بکرێته‌وه، که‌چی جارێکی دیکه‌ش به‌هۆی بێبهڵێنیی کاربه‌ده‌ستان دوا خرا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێترۆشیمیی مه‌هاباد بێتوو ئه‌و کارخانه‌یه ده‌ستبه‌کار بێ، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌لی کاری بۆ ٥٠٠ که‌س دروست بکا.
هه‌واڵی دامه‌زرانی كارخانه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٨١ به ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م پرۆژه‌یه به هیچ كوێ نهگهیشتووەو دەسبەکاربوونەکەی ساڵ لە گەڵ ساڵ دوادەخرێ.
لەلایەکی دیکەشەوە ئه‌م ئامارانه‌ش كه له بابه‌ت دامه‌زراندن له‌م كارخانه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه ده‌ریان خستووه كه پشكی ده‌رچووانی زانكۆكان‌و خوێندوارانی مه‌هاباد له نێو سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌رگیراون ته‌نیا سه‌دی ١٨ بووه و سه‌دی ٨٢ ی دیكه ئەوانەی لەو کارخانەیە دامەزراون خه‌ڵكی خۆجێیی ئه‌م شاره نین‌و نزیكه‌ی ١ له ٤ی ئه‌م كه‌سانه‌ش كه دایانمه‌زراندوون، ئازەری‌و خه‌ڵكی پارێزگای ته‌ورێزن.
دامەزراندنی خەڵی ئازەری لە پارێزگای تەورێز لە تەنیا کارخانەی پێترۆشیمیی مەهاباد لە حاڵێک دایە کە به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندنی سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كان، نزیكه‌ی ٣٥٠٠ كه‌س له‌م كه‌سانه‌ی بێکارو داواکاری کارنو له ئیداره‌ی كاری شاری مه‌هاباد ناوه‌كانیان تۆمار كراوه؛ ١٠٠٠ كه‌سیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی لیسانس و سه‌ره‌وه‌ترن.