٣٨ کارمەند و کادری دەرمانی ئورژانسی دێزفوول بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی ٤ مانگ مووچەیان لە کارەکەیان دەرکران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکانی پارێزگای خووزستان، ٣٨ کەس لە کارمەندان و کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی شاری دێزفوول لە پارێزگای خووزستان بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی ٤ مانگی مووچەکانیان لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەو شارەوە لەسەر کارەکانیان دەرکران.
شایانی باسە کە پارێزگای خووزستان بە هۆی پەرەسەندنی پەتای کۆرۆناوە هێڵی سووری تێپەڕاندووە و لە بارودۆخێکی مەترسیداردایە و دەرکردنی دەیان کادری دەرمانی و کارمەندی تەندروستی لە حاڵێکدایە کە پارێزگاکە لە گەڵ کەمبوونی کادری دەرمانی بەرەوڕوویە.
جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی بۆ بەخشین و پێدانی پارە بە وڵاتانی دیکە بۆ شەڕخوازی و تێرۆریزم دڵی ئاوەڵایە، بەڵام ژیانی خەڵکی ئێران ئەوەندە لە لایان بێ بایەخە کە داواکردنی مووچە کە مافی یاسای هەر کارمەندێکە، هەڕەشە و دوورخستنەوە و دەرکردنی لێدەکەوێتەوە.