• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پێکھێنانی سمینارێکی سیاسی_ تەشکیلاتی بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەر دوو وڵاتی دانمارک و فینلاند

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/25
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی مای ٢٠٢٠ی زایینی،)٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی(، کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ھەر دوو وڵاتی فینلاند و دانمارک، لە ڕێگای ئەنتەرنێت و بە شێوەی ئۆنلاین و هەروەها بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەو دوو وڵاتە، کۆبوونەوەیەکی سیاسی – تەشکیلاتیان بۆ بەڕێز “خالید عەزیزی”، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێک هێنا.

 

کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکە “وریا مەلاک” بەخێرھاتنی بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزب کرا.

 

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا کاک “حەمەڕەسووڵ کەریمی”، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات، چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و ئامانج و مەبەستی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی بۆ ئەندامان باس کرد و هاوکات باسێکی لە سەر چۆنیەتیی هاوکاری لە نێوان تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات و کوردستان و ڕێبەری و ئۆرگانەکانی حیزبی کرد.

 

پاشان کاک “قادر مەکڵاوەیی”، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی فینلاند بە نوێنەرایەتیی ئەندامانی حیزب لە ھەردوو وڵاتی دانمارک و فینلاند باسێکی کورتی سەبارەت بە دۆخی جیھان بەھۆی پەتای کۆڤید ١٩ و کاریگەری و بەربەستەکانی لە سەر کار و تێکۆشانی کۆمیتەکانی حیزب پێشکەش کرد.

 

لە بڕگەی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا، بەرێز “خالید عەزیزی”، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵێک باس و خواسی پێوەندیداری ڕۆژەڤی جیھان، ئێران و کوردستان بە تایبەتی کاریگەریەکانی کۆڕۆنا بە سەر جیهاندا باس کرد. لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی بەرێزیاندا ئاماژە بە ئێرانی پێش کۆڕۆنا و ئێرانی دوای کۆڕۆنا کرا، کە لە ئێرانی پێش کۆڕۆنادا چەندین قەیران بەرۆکی ئەو ڕێژیمەی گرتبوو، هەر لە خۆپێشاندانەکان و کوشتنی قاسم سلێمانی، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی تا ھەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و بەشداری کردنی ڕێژەیەکی کەم لە خەڵکی لەو بە ناو هەڵبژاردنەدا.

هەروەها ھەوڵەکانی ڕێژیم بە کەلکوەرگرتن لەو هەلەی دەورانی کۆرۆنا کە بۆی ڕەخساوە  بۆ خۆدەربازکردن و پەردەپۆش کردنی ئەم قەیرانە کە سەرەڕای داڕمانی ئابووری وڵاتەکەی دەیهەوێ تەمەنی دەسەڵاتدارییەکەی خۆی درێژ بکاتەوە.

بەشێکی تری باسەکەی سکرتێری حیزب، پێوەندیدار بوو بەو ڕێکارانەی کە حیزبی دێموکرات گرتویە بەر بۆ دەربازبوونی خەڵک و یارمەتیدانیان لەم قۆناغە ھەستیارەدا کە بەھۆی پەتای کۆڕۆنا تووشی ببوون و دەوڵەت خۆی لێ بێبەری کردبوون. هەروەها بە ڕێز و پێزانینەوە باسی لە یارمەتی و پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە مەدەنی و خێرخوازییەکانی لەو دۆخەدا کرد.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەبارەت بە یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی ڕوو بە ئەندامان ڕایگەیاند کە هیچ چەشنە کەندوکۆسپێک و ناکۆکییەک ناتوانێ ڕەوتی یەکگرتنەوەی ئەو دوو حیزبە پەک بخا و ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ڕێی هەیئەتێک کە هەڵبژێردراوی دەفتەری سیاسییە، بەدواداچوون بۆ پرسی یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دێموکرات دەکەین.

ئێمە و ئێرانییەکان، بەشێکی تری باسەکەی سکرتێری گشتیی حیزب بوون، بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئێمە حیزبێکی کوردستانین و ڕووی چالاکییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ھەروەھا لە نێو ئێرانییەکان وەک هێزێکی کوردستانی ھەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکەین، هەوروەها کێشەی ئێمە کێشە لەگەڵ تورک و فارس و نەتەوەکانی تری ئێران نییە، بەڵکوو کێشەمان لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەری و دەسەڵاتەیە لە تاران کە حازر نین دان بە مافی گەلەکەمان دابنێن.

لە پێوەندی لەگەڵ ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێرای ئاماژە بە بوونی پێوەندی باش لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە یەکڕیزی ئەو ناوەندە ڕابگرین و کار بکەین بۆ ھەرچی بەرفراوانتر کردنی ئەم ناوەندە.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا، سەبارەت بە پارچەکانی تری کوردستان سکرتێری حیزب ئاماژەی بەوە کرد سیاسەتیی گشتی ئێمە دەخالەت نەکردنە لە کاروباری بەشەکانی تری کوردستان، ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە دەخالەت نەکردنی ئەوان لە کاروباری ئێمەدا.

 

 

 

بەشی کۆتایی باسەکەی بەرێزیان تیشک خستنە سەر میکانیزمی کاری ئۆرگانەکانی حیزب بوو، کە لە دوای کۆنگرەی ١٧ بەشێوەی ئۆرگانیزەتر و بەپێی ئاییننامە و ئەساسنامە دەبێ کاری پێ بکرێ.

لە بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەت درا بە ئەندامانی بەشدار کە پرسیار، ڕەخنە و تێبینییەکانی خۆیان لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بێننە بەر باس. پاشان بەڕێز کاک خالید بەوردی وڵامی پرسیار و ڕەخنەکانی ئەندامانی حیزبی دایەوە.

جێی ئاماژەیە ھەریەک لە بەڕێزان کاک “حەمەڕەسووڵ کەریمی”، بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات، کاک “سمایل شەڕەفی”، بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی حیزب لە کوردستان، “شەهین زادئەحمەد” ،بەرپرسی یەکیەتی ژنان، بەشداری ئەم کۆبوونەوە سیاسی – تەشکیلاتییەی کۆمیتەکانی حیزب لە ھەر دوو وڵاتی دانمارک وفینلاند بوون.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist