ڕووداوه‌که‌ی عه‌ره‌بستان که کوژران‌و برینداربوونی سه‌دان زیاره‌تکه‌ری ئێرانیی لێکه‌وته‌وه، بووه هۆی ئه‌وه فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له مه‌ریوان چه‌ند ڕۆژێک دوابخرێ.
سامان خه‌لیلیان، به‌ڕێوه‌به‌ری کانوونی شانۆکانی سه‌رشه‌قام له وه‌زاره‌تی ئیڕشاد وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی که بڕیاڕی دواخستنی فستیڤاڵه‌که بۆ هاوسۆزیو هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ی مه‌ککه بووه.
ئه‌و گوتی بڕیار بوو به‌رنامه‌کانی ئه‌و فستیڤاڵه به رێژه‌ی گڕووپه شانۆییه‌کان له نێوشاری مه‌ریوان ده‌ست پێبکا، که به بڕیاری مێهدی شه‌فیعی، به‌ڕێوه‌به‌ری کانوونی شانۆکانی سه‌رشه‌قام له وه‌زاره‌تی ئیڕشاد بۆ ڕۆژی دوای کۆتایی فستیڤاڵه‌که دواخراوه‌و؛ ئه‌و بڕیاره‌ش بۆ هاوخه‌می کردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و حاجییانهیه که له مه‌ککه و له ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا گیانیان له ده‌ست داوه یان مردوون.
برڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ده‌ڵێن ٢٧٢ بەرهەم لە نێوخۆی ئێران‌و وڵاتانی دیکەوە بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە نێردراوەو وڵاتانی وەکوو ئیتالیا، ئیسپانیا، یۆنان و ئازەربایجان لە بەشدارانی فێستیڤاڵەکە دەبن.
شایانی باسه ده‌یه‌مین فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان بۆ ماوه‌ی ٥ ڕۆژو له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٥ ی ڕه‌زبه‌ره‌وه تا ڕۆژی ١٠ ی ڕه‌زبه‌ر له‌و شاره به‌ڕێوه ده‌چێ.
شانۆی سەر شەقام لەئێران و بەتایبەت لەشاری مەریوان پێشینەیەکی لەمێژینەی هەیەو شانۆکاران به پیشاندانی هونەرەکانی خۆیان کولتور‌و داب نەریتی کوردەوارییان بە گەلانی دیکەی ئێران‌و بگرە جیهانیش ناساندووە.