لە کاردانەوە بە گوتەکانی “عەلی خامنەیی” ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیسڕائیل ڕایگەیاند دوژمنی ڕاستەقینەی ئێران ئیسرائیل نییە.
لە ڕۆژی قودسدا ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، عەلی خامنەیی لە وتەکانیدا ئیسرائیلی بە ڕێژیمێکی ساختە و دەوڵەتێکی بێ نەتەوە ناو برد و ئەوی بە بەڵایەکی گەورە بۆ سەر ئێران ناوبرد.
بە کاردانەوە بە گوتەکانی ناوبراو سپای بەرگریی ئیسرائیل لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە دوژمنی ڕاستەقینەی ئێران ئیسرائیل نییە، بەڵکوو دوژمنی ڕاستەقینەی خەڵکی ئێران کەسانێکن کە تیرۆریزم لە سنوورەکانی ئێران و لەسەر حیسابی خەڵکی ئێران بە هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بڵاو دەکەنەوە، و پشتوانی لە تیرۆر دەکەن. خەڵک بە ڕۆژی قودسەوە سەرگەرم دەکەن و سەرمایەی وڵاتەکەش لە وڵاتانی سووریە، لوبنان، غەزە و یەمەن بەفیڕۆ دەدەن.