وەزارەتی دەرەوە ی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا “عەلی فەلاحیان”، وەزیری نیوخۆ، فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چەند کەس و لایەنی دیکەی خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “رۆیتێرز” ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئیراندا، وەزیری نێوخۆی ڕێژیم “عەبولڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی” فەرماندەی هێزەکانی ئینتیزامی “حوسێن ئەشتەری” و چەند فەرماندەیەکی دیکەی ئەو هێزانە و هەروەها فەرماندەکانی سپای پاسداران کە ڕاستەوخۆ دەستیان لە سەرکوتی خەڵکی ناڕازی و کوشتنی خەڵکی ئێران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا هەیە خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
هەروەها هەر لەو ڕۆژەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “مایک پۆمپێئۆ” ڕایگەیاند کە وەزیری پێشووتری ئیتلاعاتی ڕێژیم “عەلی فەلاحیان” کە دەستی لە تیرۆری دژبەرانی ڕێژیمدا هەبووە بە تاوانی تیرۆر دەخریتە نێو بازنەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە.
شایانی باسە کە “عەلی فەلاحیان” پێشتر بە پێی حوکمی دادگای میکۆنووس بە فەرمانی خامنەیی و ڕەفسەنجانی یەکێک لە داڕیژەرە سەرەکییەکانی تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاوڕێیانی، فەرمانی دەسبەسەرکردنی بۆ دەرچووە.