هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان که بۆی هه‌وڵێکی تێکده‌رانه‌ی دزێتی بۆ سه‌ر لووله‌ی سه‌ره‌کیی تورکیه‌دا ڕاگیرابوو، ده‌ستی پێکرده‌وه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند که دوای نیزیک به ڕۆژێک ڕاگیرانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یحان له تورکیه کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و لووله نه‌وتییه زه‌به‌لاحه که نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یحان ده‌گوازێته‌وه، له‌و کاته‌وه‌ی ڕه‌وتی ئاشتی‌و دانوستان له نێوان تورکیه‌و پ ک ک تێکچووه، به به‌ره‌وامی هێرشی کراوه‌ته سه‌رو هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه تێکدهرییانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له خه‌رمانانی مانگی ڕابردوودا له ٥١٥ هه‌زارو ٧٤٥ بۆشکه بی ٤٧٢ هه‌زار و ٨٣٢ بۆشکه له که‌می دا.
شایانی باسه هێڵی لووله‌ی نه‌تی شاده‌ماری ئابووریی هه‌رێمی کوردستانه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان نایشارێته‌وه که به‌بێ داهاتی نه‌وت ناتوانێ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و کارمه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌ت بدا‌و ئیداره‌ی ناوچه‌ی خودموختاری هه‌رێمی کوردستان بکرێ.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتوه که هه‌وڵی تێکده‌رانه بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و لووله‌یه زیانی قورس له تواناکانی کورد له شه‌ڕی دژی تێرۆر، به تایبه‌ت شه‌ڕی داعش ده‌دا.