وێندی شێرمه‌ن، قایمقامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سیاسی ده‌ڵێ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران باس له قه‌یرانی سووریه‌و پرسی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بکه‌ن.
وێندی شێڕمهن ده‌ڵێ چاوڕوانیی ئه‌وه‌ی هه‌یه دانوستان له‌سه‌ر سووریه به‌شێک له باسه‌کانی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و ئه‌مریکا له نیویۆرک بێ.
قایمقامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێ ئێمه هه‌موو کاتێک لایه‌نگری دانوستان‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌کانی ناوچه‌یی بووین، ئه‌و پرسانه‌ی ناکۆکیی بیروبۆچوونمان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ریان هه‌یه.
وێندی شێرمه‌ن که یه‌کێک له به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی شاندی ئامریکا له دانوستانی ئه‌تومیی ئێران بوو، ده‌ڵێ ئاماده‌یی ده‌ربڕینی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و وتووێژانه هۆکاره‌که‌ی بۆ هاوته‌ریببوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران‌و ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
قسه‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌سته پایه‌به‌رزه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران له حاڵێک دایه که پێشتر خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران گوتبووی ته‌نیا له‌سه‌ر پرسی ئه‌تومیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا داده‌نیشن.
خامنه‌یی گوتبووی له بواره‌کانی دیکه‌دا ئیزنی وتووێژ‌و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکای به ده‌وڵه‌ت نه‌داوه، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران باسی له ئه‌گه‌ری وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌کانی دیکه‌ش کردوه.