زۆر له کارمه‌نده‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ئێران دوای وه‌رگرتنی فیشی مووچه‌ی خه‌رمانان ده‌بینن که بێ ئاگاداریی پێشوه‌خت بڕی ٢ هه‌زار تمه‌ن له مووچه‌کانیان وه‌ک ” یارمه‌تیدان به خه‌ڵکی یه‌مه‌ن” لێ گیڕدراوهتهوه.
” ماڵپه‌ڕی ئیقتساد نیوز” به بڵاوکردنه‌وه‌ی فیشی مووچه‌ی کارمه‌ندێکی ده‌وڵه‌ت ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه که تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له کارمه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆیان ده‌رکه‌وتوه که له فیشی مووچه‌ی مانگانه‌یان بڕی 2 هه‌زار تمه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن که‌م کراوته‌وه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هه‌زار تمه‌نه بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی کارمهندهکانو بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان بووه‌و ڕوون نییه ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه له ژێر ناوی ” یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن” هه‌ر هه‌موو کارمه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه یان نا، هه‌روه‌ها هه‌ر بۆ ئه‌و مانگه‌یه یان درێژه‌ی ده‌بێ.
ده‌وڵه‌تی ئێران زیاتر له ٨ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار که‌س کارمه‌ندی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌موو ئه‌وانی گرتبێته‌وه، له مانگدا ١٧ میلیارد تمهنو له ساڵدا زیاتر له ٢٠٠ میلیارد تمه‌ن داهاتی ده‌بێ.
شایانی باسه له ئێستادا و به له‌به‌رچاوگرتنی ئاوسانی ئابووری‌و زیادنه‌کردنی مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کان، گرانی‌و لهسهرێبوونی نرخی کاڵا فشارێکی زیاتر له جاران له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی کرێکاران، کارمه‌ندانو توێژی که‌مداهاتی کۆمه‌ڵگایه‌و له‌وه‌ها دۆخێک‌دا ئه‌و هه‌واڵه گرینگیی زیاتری پێده‌درێ، به تایبه‌ت که ده‌وڵه‌ت ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی خستۆته گیرفانی خهڵکو به دزی له کارمه‌نده‌کانی ده‌یه‌وێ پووڵ‌و یارمه‌تی بۆ هاوپه‌یمانه سیاسییه‌کانی کۆ بکاته‌وه.