ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ” بێهزاد ساڵحی” تەمەن ١٨ ساڵ بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ دەکرێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیان لەدەست دەدا.
ناوبراو کە خەڵکی ئاوایی “شش بید علیا” ی سەر بە شاری ڕوانسەرە، بە تۆمەتی هەڵگرتنی باری قاچاغ لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەدرێتە بەر دستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدا.
شایانی باسە، ئەوە بۆ یەکەمین جار نییە کە ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتیانی کورد بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپولی قاچاغ دەدرێنە بەر گوللە و لە ئاکامدا سەرنشینەکانیان گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن و دواتر هیچ لایەنێک لەپ پێوەندییەدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.











