“حەسەن ڕوحانی” سەرۆک کۆماری ڕێژیم ئایننامەی خەڵاتێکی بە ناوی قاسم سلێمانی ڕاگەیاند.
خەڵاتێک کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئینقلابی فەرهەنگیی ئێران پێشنیار و پەسەند کرابوو، لە لایەن حەسەن ڕووحانییەوە ڕاگەیەندرا.
ئەو خەڵاتە دەدرێ بە کەسانێک کە بە قسەی خۆیان دژی ئیستیکباری جیهانی ڕابوەستن و ڕێگەکەی قاسم سلێمانی درێژە پێبدەن.
دیاریکردنی خەڵات بۆ پاسدارێکی تێرۆریست لە لایەن ئەو ئەنجوومەنە و سەرۆک کۆماری ڕێژیم لەسەر قووتی خەڵکی ئێران هەمان سیاسەتی تێرۆریست پەروەریی قاسم سلێمانی جینایەتکارە کە ساڵانێکە دەستی بەخوێنی ڕۆڵەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان و سەدان کردەوەی مرۆڤکوژی سوورە.
“قاسم سلێمانی” یەکێک لەو پاسدارە خوێنڕێژانە بوو کە لەسەر فەرمانی ئەو سەدان هەزار منداڵی کورد، سووری، یەمەنی، ئیسڕائیلی و لوبنانی کوژران و ماڵی میلیۆنان کەسی لە سووریە وێران کرد.
دیاریکردنی ئەو خەڵاتە بۆ تێرۆریستێکی وەک قاسم سلێمانی نیشانەی درێژەدانی هەمان سیاسەتی دەیان ساڵەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، سیاسەتێک کە بە سامان و نەوتی گەلانی ئێران گرووپ و میلیشیای تێرۆریستی پەروەردە بکا، گەلانی سووریە و یەمەن بەگژ یەکدا بکا و شەڕی براکوژی لەنێو ماڵی خەڵکدا ساز بکا، گەلانی ناوچەکە لەیەکتر بکاتە دوژمن و لە هیچ کردەوەیەکی تێرۆریستی و دژە مرۆیی درێغی نەکا و ئێران زیاتر لە جاران تەریک بخاتەوە.