دوو برای بەلووچ خەڵکی بەلووچستان لە بەندەرعەباس کەوتنە بەر دەسڕێژی چەکی هێزەکانی ڕێژیم و گیانیان لەدەستدا.
دوێنێ دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە شاری بەندەرعەباس لە پارێزگای هۆرمۆزگان هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە پاپۆڕی دوو برای بەلووچ کردووە کە هەڵگری سووتەمەنی بوو، هەر بەو هۆیەوە “محەممەد مەلاحی” و “فەرەیدوون مەلاحی” کوڕی عیسا بەهۆی دەسڕێژی ئەو هێزە چەکدارەوە گیانیان لەدەستدا.
شایانی باسە کە ئەم جینایەتە لە بەندەری کۆلاهی سەر بە ناوچەی بەندەرعەباس ڕوویداوە کە دواتر ناڕەزایەتی و تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمیشی لێکەوتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە پاپۆڕەکە دەستى بەسەردا گیراوە و تەرمی دوو براکەش براونەتە نەخۆشخانەى میناب و بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان داوای پارەیان لە بنەماڵەکەیان کردووە.