میلیشیا شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بە دوو مووشەکی کاتیووشا هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییە عێراقییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی میلیشیا شیعەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو مووشەکیان ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا و نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.
هەرچەند هیچ لایەن و گرووپێک ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند کە میلیشیا شیعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم هێرشەیان ئەنجام داوە و ئەمریکاش خۆی لەو باوەڕەدایە کە هێرشەکان لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام دراون.












