“دۆناڵد ترامپ” جارێکی دیکە هەڕەشەی بڕینی بەشە بوودجەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی دەکا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز” دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بڕیاربوو لە کۆبوونەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا بەشداری بکا، سەرەڕای بەشداری نەکردنی هەڕەشەی بڕینی بەشە بوودجەی ئەو ڕێکخراوەی لە لایەن وڵاتەکەیەوە کرد و ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە ئەرکەکانی سەبارەت بە ئەمریکا و خەڵکەکەی بەجێ ناگەیەنێ، هەربۆیە پێویست ناکا لە لایەن ئێمەوە هیچ بوودجەیەکی بۆ تەرخان بکرێ.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشی توندی کردە سەر ئەو ڕێکخراوە و وتی کە ڕێکخراوی ناوبراو بەشێکە لە چین و پاشکۆی ئەو وڵاتەیە.
شایانی باسە کە لە پاش پەرەسەندنی پەتای کۆرۆناوە ئەمریکا چەند جار وڵاتی چین و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لەو بارەوە تۆمەتبار کردووە.












