کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حه‌بیبوڵلا له‌تیفی”یان کرد‌و له نیزکه‌وه وێڕای پیرۆزبایی جێژنه په‌یجووری بارودۆخی حه‌بیب بوون.
له‌و دیدارههدا دایکی حه‌بیبوڵلا گوتی که پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو چاویان به حه‌بیب که‌وتووه‌و ئه‌و له ئێستادا له بارودخێکی باش‌دا ده‌ژی، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ٨ ساڵی ڕابردوودا تاقه رۆژێکیش مه‌ره‌خه‌سیی نه‌دراوه‌تێ؛ چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش هیوایان خواست که حه‌بیبو زیندانییه سیاسییه‌کانی دیکه ئازاد بن‌و بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌کانیان.
ئیجلال قه‌وامی، وته‌بێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌و دیداره‌دا گوتی چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌مان له ده‌وڵه‌تی ڕوحانی هه‌یه که هه‌موو زیندانیانی سیاسی‌و ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ک محه‌ممه‌د سدیق کهبودوهندو برایانی کوردپوور ئازاد بکرێن‌و که‌شێکی گونجاو بۆ چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی پێکبێ.
حه‌بیبوڵلا له‌تیفی خوێندکاری ساڵی کۆتایی مههندسیی پیشه‌سازی له زانکۆی ئیلام له یه‌که‌م ڕۆژی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٨٦ ده‌سبه‌سه‌رو دوای سێ مانگ ڕاگیران له زیندانی ئینفڕادیو ئه‌شکه‌نجه‌کران له لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی شاری سنه به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا دادگایی کراو به بڕیاری قازی حه‌سه‌ن بابایی سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و حوکمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌و دیوانی به‌رزی وڵاتیش پشتڕاست کرایه‌وه، به‌ڵام دوای ٨ ساڵ هه‌وڵی بێ وچانی بنه‌ماڵه‌و پارێزهرانیو هه‌روه‌ها چالاکانی مافی مرۆڤ حوکمی ئێعدامی ناوبراو بۆ زیندانی ئه‌به‌د شکا.