دایکێکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە “ئامینە عەزیز مسگەری”، دایکی هاوڕێی تێکۆشەرمان کاک “ئەبووبەکر لاوچاک”، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئامینە یەکێک لەو دایکە دڵسۆزانەی کوردستان بوو کە خۆشەویستی زۆری بۆ کورد و کوردستان هەبوو و ئاواتی ڕزگاری وڵاتەکەی و شادبوونەوە بە دیداری کوڕەکەی بوو، بەڵام مەرگ مەودای نەدا ئاواتەکەی بێتە دی و دوای ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی کاک ئەبووبەکر لاوچاک و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











