بەرپرسی گشتیی کەرەستە پزیشکییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم دەڵێ: “نە کیت و نە هیچ کەرەستەیەکی پزیشکیمان نییە کە بۆ دەرەوەی وڵاتی بنێرین و هەرکەسیش گوتوویەتی ڕاست ناکا”.
“حوسێن سەفەوی” بەرپرسی گشتیی کەرەستە پزیشکییەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕێژیم بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ناوی “محەممەد جەواد زەریف” بکا ڕایگەیاند، ئێمە تەنانەت بۆ خۆشمان ئیمکاناتی پێویستمان نییە چ بگا بەوەی کە بۆ وڵاتێکی دیکەی بنێرین، هەرکەسیش لەم بارەوە لێدوانێکی دابێ قسەکانی دوورە لە ڕاستیی و درۆی تەحویلی خەڵک داوە.
شایانی باسە کە محەممەد جەواد زەریف و هێندێک لە بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە سەرەڕای گوشاری گەمارۆکانی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی توانیویە کیتی تایبەت بە کۆرۆنا بنێرێ بۆ وڵاتانی ئاڵمان و تورکیە بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتانە، بەڵام هەر زۆر زوو لەلایەن بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەوە بە درۆ خرانەوە.