“دۆناڵد تڕامپ”پێداگریی کردەوە لەوەی کە ئەمریکا زانیاری زۆری لایە سەبارەت بە تاقیگەی “ووهان” لە وڵاتی چین و دەڵێ ئەو زانیارییانەش باس لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە دەکەن.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی “فۆکس نیووز”، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە چین دەیتوانی پێش بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت، بەڵام بە مەبەست ئەو کارەی نەکرد و ڤایرۆسەکەی بە جیهاندا بڵاوکردەوە، هەر بۆیە ئێمە بیر لە بڕینی پێوەندییەکانمان لە گەڵ ئەو وڵاتەدا و سزادانی چین دەکەینەوە.
شایانی باسە کە پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەم چەند حەفتەیەی ڕابردوودا بەرەو ئاڵۆزی و گرژی ڕۆیشتوون و بەرپرسانی ئەمریکا و بەتایبەت ترامپ بە شێوەیەکی توندتر لە بەرانبەر چیندا قسە دەکا و لەو پێوەندییەشدا سزای بەسەر شیرکەتی هۆواویدا سەپاند کە شیرکەتێکی چینییە و ئەمەش ناڕەزایەتی چینی لێکەوتۆتەوە.












