١٣٣ حاجیی ئێرانی له عه‌ڕه‌بستان گیان له ده‌ست دا که 3 که‌سیان خه‌ڵکی مه‌هابادن، هه‌روه‌ها ٣٦٥ حاجیی دیکه‌ی ئێرانی بێسه‌روشوێنن که ٢٠ که‌سیان خه‌ڵکی مه‌هابادن.
ڕۆژێک دوای ڕووداوه خوێناوییه‌که‌ی بۆنه‌ی ئایینی حه‌جی ئه‌مساڵ له عه‌ڕه‌بستان کاربه‌ده‌ستانی ئێران ڕایانگه‌یاند که ١٣٣ که‌س له کوژراوه‌کانی ئه‌و ڕووداوه حاجیی ئێرانین‌و تا ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٣٦٥ حاجیی دیکه‌ش بێسه‌روشوێنن.
ڕۆژی هه‌ینی، 2ی ڕه‌زبه‌ر به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیی زۆر‌و که‌وتنه سه‌ر یه‌کی زیاره‌تکه‌ران له رێوڕه‌سمی ” ڕه‌جمی شه‌یتان” له مه‌نادا سه‌دان حاجی له نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کان گیانیان له ده‌ستدا.
هه‌واڵده‌رییه‌کان ژماره‌ی کوژراوانو بریندارانی ئه‌و ڕووداوه‌یان زیاتر له چه‌ند هه‌زار که‌س ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام رێکخراوی به‌رگریی مه‌ده‌نیی عه‌ڕه‌بستان ده‌ڵێ ٧١٧ که‌س کوژراون‌و ٨٦٣ که‌سیش بریندار بوون.
شایانی باسه ئه‌وه دووهه‌مین ڕووداوی دڵتهزێنو نه‌خوازراو له ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵه که کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه. ڕۆژی ٢٠ ی خه‌رمانانیش به‌هۆی که‌وتنه خواره‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی جهڕسهقیل له ” مزگه‌وتی حه‌رام” له مه‌ککه سه‌دان که‌س کوژران که ١١ که‌سیان ئێرانی بوون.