کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بڕیارەکانیاندا ناهەماهەنگن و لێدوانی دژ بە یەکتر دەدەن.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، “حەسەن ڕۆحانی” سەرۆک کۆماری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ناوەندی پێشگیری لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا باسی لە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی ڕۆژی قودس لە بەشێک لە شارەکانی ئێراندا کرد و گوتی ” ڕێوڕەسمی ڕۆژی قودس لە ٢١٨ شاری ئێران کە دۆخی ئاساییان هەیە بە شێوەی جیاواز بەڕێوەدەچێ و لە شارێکی وەک تارانیش کە کۆرۆنا بە بەربڵاوی لە تەشەنەسەندن دایە ڕێوڕەسمەکە بە ڕێپێوانێک لە نێو ماشێندا بەڕێوەدەچێ.
لەم پێوەندییەدا و پێچەوانەی قسەکانی حەسەن ڕۆحانی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، شورای هاوئاهەنگی تەبلیغاتی ئیسلامی ڕایگەیاند، جیا لە وتەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە تەلەفیزیۆندا هیچ بەرنامە و ڕێوڕەسمێک لە ژێر ناوی ڕۆژی قودس لە هیچ شوێنێکی وڵات بەڕێوەناچێ.