هێزی دەریایی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی دەریایی کارائێب هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی” ئەلعەرەبییە” و لەسەر زاری هەواڵدەریی”نوور” سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندوە، ئەگەر ئەمریکا بیهەوێ پێش بەو کەشتییە نەوتهەڵگرانە بگرێ کە بۆ وێنێزۆئێلا دەچن وڵامی توندمان دەبێ و ئیزن نادەین کە هێزەکانی ئەمریکا دەست بەسەر ئەو کەشتییە دابگرن و ئاسایشی دەریاکان تێک بدەن و وەکوو دزی دەریایی هەڵسوکەوت بکەن.
شایانی باسە کە پاش ئەوەیکە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکی گواستنەوەی سووتەمەنییە بۆ وێنێزۆئێلا، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بەرەو ناوچەی کارائیب ڕۆیشتوون و دەیانهەوێ دەست بەسەر ئەو نەوتهەڵگرەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بگرن.












