بە پێی بەدواداچوونێکی ژووری بازرگانیی تاران ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تورکیە و ئێران لەسەتا ٧٠ دابەزیوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە لێکۆڵینەوەیەکی ژووری بازرگانیی تاران ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی بڵاو کراوەتەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو وڵاتی ئێران و تورکیە لەسەتا ٧٠ کەمبۆتەوە و بەردەوام لە دابەزیندایە.
هەرچەند ژووری بازرگانیی تاران هۆکارەکەی بۆ پەتای کۆڕۆنا دەگەڕێنێتەوە بەڵام شارەزایان پێیانوایە کە گەمارۆکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکەی دوو وڵاتی ئێران و تورکیەیە کە زیاتر دەوڵەتی تورکیە ئاڵوگۆڕەکانی وەستاندوە.
شایانی باسە کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە کۆماری ئیسلامی تووشی قەیرانی دارایی بۆتەوە و زیاترین نیگەرانیشی ئەوەیە کە نەتوانێ داهاتی گرووپە تیرۆریستییەکانی عێراق، لوبنان، سووریە و یەمەن دابین بکا و لەوە زیاتر هێژموونی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێ.











