چالاکی بواری ژینگەپارێز و دامەزرێنەری یەکەمین ڕێکخراوی ژینگەپارێزی لە شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە، ۲۷ی بانەمەڕی ۱۳۹۹ی هەتاوی کەسایەتیی دیاری بواری ژینگەپارێزی” ڕەحیم بەدەوی” دوای چەند ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ۷٨ی هەتاوی بە دامەزراندنی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی بۆکان، چالاکییەکانی دەست پێکرد و توانی لە بواری ژینگەپارێزی لە نەمام چاندن و خاوێنکردنەوەی ژینگە و بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری لەم بوارەدا هەنگاوی گەورە و گرینگ هەڵبهێنێتەوە و وەک باوکی ژینگە لە بۆکان ناوی تۆمار کراوە.
کاک ڕەحیم هەم ئەو کاتەی مامۆستای قوتابخانەکانی بۆکان بوو و هەم ئەو کاتانەش کە وەک پارێزەری ژینگە خزمەتی دەکرد، توانی ژمارەیەک قوتابی باش و بە ئەزموون پەروەردە بکا کە ئێستا درێژەدەری ڕێگەی ئەون و توانیویانە لە بواری ژینگەپارێزیدا خزمەتێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان بکەن.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی مامۆستا ڕەحیم و خزم و کەسوکاری و هاوڕێیانی لە ڕێکخراوی ژینگەپارێزی بۆکان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











