ڕێبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان داوایان له ئاڵمان کردوه یارمه‌تیی نیزامیوچهکۆچۆڵی زیاتریان بۆ بنێرێ. هه‌رێمی کوردستان‌و هێزی پێشمه‌رگه سه‌ره‌کیترین هێزی دژبه‌ری داعش له عێڕاق‌و سووریه‌ن.
ئیشپیگێل ئانلاین له ڕاپۆرتێکدا که ڕۆژی هه‌ینی، ٣ ی ڕه‌زبه‌ر بڵاوی کرده‌وه، له زمان سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نوسیویه‌تی که له‌و ماوه‌یه‌دا کورده‌کان داوای یارمه‌تیی به‌په‌له، به تایبه‌ت پێدانی تهقهمهنیو مووشه‌کی دژه‌تانکی ” میلان”یان کردوه. ئیشپیگێل ده‌ڵێ ئاڵمان هێشتا وه‌ڵامی ڕوونی به‌و داوایه نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشوازیی لێکردوه‌و ده‌ڵێ تاوتوێی ئه‌و داوایه ده‌که‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی هه‌رێمی کوردستان که ناوه‌که‌ی له ڕاپۆرته‌که‌دا نه‌هاتوه، ده‌ڵێ ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ چوکوچۆڵێکمان پێ نه‌گه‌یشتووه‌و عه‌مباری ته‌قه‌مه‌نییه‌کانمان خه‌ریکه له که‌می ده‌دا.
ئه‌و سپاسی ئاڵمانی کردوه که دوو کاروانی یارمه‌تیی نیزامی‌و چه‌کوچۆڵ بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردوه و ده‌ڵێ هیچ وڵاتێکی دی ئه‌وه‌نده بهکاتو وهختو ئاوا به چهکو که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتوو یارمه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی نه‌کردبوو. وڵاتی ئاڵمان ته‌نیا له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا ٥٠٠ موشه‌کهاوێژی ” میلان”ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردبوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئاڵمان ڕایگه‌یاندوه که ئه‌وان تاوتوێی داوای هه‌رێمی کوردستان بۆ پێدانی چه‌کی”جی ٣٦ ” ده‌که‌ن. کورده‌کان هه‌روه‌ها داوای که‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرش به چه‌کی شیمیایی بۆ سه‌ر خۆیانن‌و هه‌روه‌ها پلان‌و به‌رنامه‌ش بۆ ناردنی جلوبهرگو ئیمکاناتی وه‌رزی زستانی بۆ پێشمه‌رگه‌کان داندراوه.
شایانی باسه وڵاتی ئاڵمان تا ئێستا ٢٠ هه‌زار چه‌کی سووک، ٦٠ هه‌زار مووشه‌کی دژه‌تانکی میلان‌و هه‌زار موشه‌ک هاوێژی میلان‌و ٢٠٠ نارنجۆک هاوێژی بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردوه.