ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناچەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی ٢٤ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزب بە ناوی “محەممەد حەسەنیفەر” خەڵکی مەهاباد بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە.
کاک محەممەد پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو و وەک تێکۆشەرێکی دێموکرات ئەرکە پێسپێردراوەکانی ئەنجام دەدا و بەوپەڕی خەمخۆرییەوە لە خزمەت ئامانج و ڕێبازەکەی دابوو و تا کۆتایی ژیانی لەهەر کارێک کە پێیسپیردرابێ درێغی نەکردوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک محەممەد و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











