به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی به‌ربه‌رین له دارستانه‌کانی دێهلۆڕان ڕووبه‌رێکی زۆر له‌و جهنگهڵو لێڕهواڕانه سووتان.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له ئیلام له‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌دا که له به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢ ی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردو تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی نه‌کوژایه‌وه، زیاتر له ٣٠ هێکتار لێرهواڕو بژوێنی دێهلۆڕان سووتان.
فه‌رمانداری دێهلوڕان به پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ ٦ هێکتار له‌و ٣٠ هێکتاره له دارستانه‌کانی گوندی ” ئاگرهبی”ی دێهلۆڕان بووه‌و؛ هێشتا به وردیش به‌راوردی سه‌رجه‌م زیانه‌کانی ئه‌و ڕووداوه نه‌کراوه.
پارێزگای ئیلام زیاتر له ٦٤٠ هه‌زار هێکتار دارستانی هه‌یه‌و له ماوه‌ی ئهوساڵداو، به تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمادا به‌هۆی چه‌ند حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه سه‌دان هێکتار له‌و دارستانانهو، به تایبه‌ت داربه‌ڕوو سووتاون.