دایە مەنجیە حەساس، دایکی شەهید یوسف پیرەدۆخت لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
دایە مەنیجە یەکێک لەو ژنە دڵسۆزو نیشتمانپەرەوەرانەی کوردستان بوو کە هەستو سۆزێکی یەکجار زۆری بۆ گەلو نیشتمانەکەی هەبوو. پەروەردەی نیشتماندۆستیو ئامۆژگارییەکانی دایە مەنیجە بۆ ڕۆڵەکانی بووە هۆی ئەوەی کە کورە ئازیزەکەی یوسف پیرەدۆخت، ببێتە یەکێک لە تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی.
یوسف پیرهدۆخت هەر پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتیو ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هاتە ڕیزیەکانی حیزی دێموکڕات. شەهید یووسف کادرێکی ڕۆناکبیر، شارەزا، خۆشناوو ئازا بوو کە هەر زوو توانی لە ناو هاوڕێکانیدا جێی خۆی بکاتەوەو پاش ئەوەی بە ڕەسمی چەکی بەرگری لە گەلەکەی کردە شان، لە لکی ٣ی شەهید پێشەوا سازمان درا.
بە داخێکی زۆرەوە شەهید یوسف له ڕهشهممهی ساڵی ٦٥ و لە شەڕێکی نابەرامبەردا لە سەر جادەی مەهاباد_ سەردەشت لە تێکهەڵچوونێکی نێوان پێشمەرگەکانی هێزی پێشەواو هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیدا لە گوندی کاویس کەوتە بەردەستڕێژی دۆشکەو شەهید کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکرات کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی”دایە مەنیجە حەساس”وە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری ئەو دایکە دڵسۆزە دەکاو خۆمان لە خەمی لە دەست چوونی دا بە شەریکو بەشدار دەزانین.