لە دوو هێرشی چەکداری بۆ سەر دوو شوێنی جیاواز لە ئەفغانستان بە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.
بە پێی هەواڵەی هەواڵدەریەکان، لە هێرشێکی چەکدارانە بۆسەر نەخۆشخانەی پزیشکانی بێسنوو لە کابول ١٣ کەس کوژران و، لە لایەکی تریش لە ” ننگرهار” لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکۆژی لە ڕێوڕەسمێکی بە خاکسپاردندا ١٥ کەس کوژران و ٥٠ کەسی تریش برینداربوون.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، ژمارەیەک چەکدار ناوچەی ئەمنییەتی کابولیان بڕیوە و هێرشیان کردۆتە سەر نەخۆشخانەی پزیشکانی بێسنوور و چوونەتە نێو باڵەخانەکەوە، کە بە گوتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و، لە لایەکی تریش لە پارێزگای “ننگرهار” لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژی لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی بەرپرسێکی پۆلیس لانیکەم ١٥ کەس کوژراون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.












